كۆمسیۆن بڕیاری كۆتایی لەسەر كاندیدەكەی گۆڕان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی راگەیاند

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی درەنگ تۆمارکردنی ناوییەوە، کاندیدکردنی حەمە تۆفیق ڕەحیم بۆ سەرۆکی هەرێم قبوڵ نەکراوە.

ئیسماعیل خورماڵی  بڕیاردەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە كەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندوە " بەهۆی ئەوەی کاتەکەی درەنگ بووە، خۆ کاندید کردنی حەمە تۆفیق ڕەحیم قبوڵ نەکراوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە".

وتیشی "لە ئێستادا کۆمسیۆن  داواکە و قبوڵ نەکردنەکەی ناردووە بۆ ئەنجومەنی شورا و پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی بڕیاری تەواوەتی لە سەر پرسەکە بدەن".
وا بڕیارە ڕۆژی ١ی مانگی ١١ هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بە ڕێوەبچێت و تا ئێستاش کاتی دەستپێکردنی بانگەشەکان دیار نیە.



PM:12:07:07/10/2017