پەرلەمانتارێک:لە ناو فڕۆکەکەدا ئاڵای عێراق بە تەرمەکەی تاڵەبانیەوە گۆڕدراوە بە ئاڵای کوردستان

پەرلەمانتارێکی عێراق نهێنی لادانی ئاڵای عێراق لە تەرمی تاڵەبانی ئاشکرا دەکات و باسی چۆنێتی گۆڕانی ئاڵای عێراق بە ئاڵای کوردستان دەکات.

خەلەف عەبدلسەمەد پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرای دەکات زانیاری بەدەست گەیووە کە تەرمی سەرۆکی پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی سەرەتا ئاڵای عێراقی پێوە بووە، لەناو فڕۆکەکەدا گۆڕدراوە بە ئاڵای باکوری عێراق.
  
ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " هەندێک زانیاریان لەکەسانی کوردی ناو فڕۆکەکەوە پێگەیووە کە لەناو فڕۆکەکەدا ئاڵای عێراق بەتەرمی تاڵەبانیەوە گۆڕدراوە بە ئاڵای کوردستان"

ناوبراو دەڵێت" کاتێک کە تەرمەکە لە فڕۆکەکە هێنرایە خوارەوەو بینیمان بە ئاڵای " باکوری عێراقەوەیە "، ئێمە تەنها لە بەشی یەکەمی مەراسیمەکەدا بەشداربووین، دوایی نەچووین بۆ مزگەوتی گەورەو نە بۆ ناشتنی تەرمی تاڵەبانی ".



PM:07:36:07/10/2017