پارتی و یەکگرتوو سەردانی گردی زەرگەتە دەکەن

بریارە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین سەردانی گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی بکەن.


شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی یەکگرتووش بە سەرۆکایەتی سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتووە، هەروەها فوئاد حوسێن ، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکە بوو، ئەدهەم بارزانی ، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش یاوەری نێچیرڤان بارزانی بوو لە سەردانەکەی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان.

شاندەکەی لە کاژێر 10:10 خولەک گەیشتنە گردی زەرگەتە و لەلایەن رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە پێشوازییان لێکرا.

 



AM:09:57:08/10/2017