بەڤیدیۆ.. نوێنەرێکی گۆڕان لە کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژران بەرنامەیەکی NRT لە کاتی پەخشدا جێدێڵێت

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، عەبدولسەمەد بێتواتەیی لە بەرنامەیەکی NRT لە کاتی پەخشی راستەوخۆدا بەرنامەکە جیدەهێڵێت.

عەبدولەسەمەد بێتواتەیی لە بەرنامەی تاوتوێی ئەمشەو ٩ تشرینی یەکەمی کەناڵی NRTدا لە کاتێکدا کە چەند پرسیارێکی لە لایەن رۆژنامەنووس کارزان عوسمانەوە لێدەکرێت چەند جارێک پێیدەڵێت " بێ لایەن بە".

هەروەها ناوبراو وەک لە بەرنامەکەدا دەردەکەوێت، باس لەوە دەکات کە ئەو لەگەڵ دەرکردنی کۆمسیۆن نەبووە لە سیستەمی پاشکەوتی مووچە و لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کە ئیمتیازات بدرێت بە کارمەندانی کۆمسیۆن.

دواتر کە پێشکەشکاری بەرنامەکە چەند پرسیارێکی لەو نامانەوە لێدەکات کە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووکەوە کراوە، بەلآم عەبدولسەمەد بێتواتەیی دەڵێت ئێمە وا رێکنەکەوتین لە پێش بەرنامەکەداو، پاش کەمێک هەڵدەسێت بەرنامەکە جێدە‌هێڵێت. 
 



PM:08:29:09/10/2017