حكومەتی عێراق بڕیاری لابردنی نەجمەدین كەریمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بریاری لەسەركار لابردنی نەجمەدین كەریم ئاراستەی فەرمانگە و دەزگا فەڕمیەكانی عێراق كرد و داوا دەكات "وەك پارێزگاری كەركوك مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت".

مەهدی عەلاق، ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوێك كە لە بەرواری ٥ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ دەرچووە و ئاراستەی هەر یەكە لە (دادگای فیدراڵی، وەزارەتەكان، پارێزگاكان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان و دامەزراوەكانی حكومەت لە كەركوك) كردووە و تیادا داوا دەكات چیتر وەك پاریزگاری كەركوك مامەڵە لەگەڵ نەجمەدین كەریمدا نەكەن.

ڕۆژی ١٤ی مانگی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، دەنگیادا بە لابردنی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك، دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە دانیشتنەكە چوونەتە دەرەوە.



PM:01:42:10/10/2017