وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بۆ یەکەمجار داهاتی فڕۆکەخانەکانی هەرێم ئاشکرا دەکات

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم، بۆ یەکمجار لەڕێگەی ڕاپۆرتێكەوە داهاتی مانگی ئابی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوەو، داهاتەکەشی نزیكەی پێنج ملیار دینارە.

 وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە واژۆی مەولود موراد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بەوەكالەتی لەسەرەو کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایدا هاتووە " لەمانگی ئابدا داهاتی وەزارەتەكە، بە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی،  چوار ملیارو 855 ملیۆن و 574 هەزارو 913 دینار بووە".

لە راگەیاندراوێکدا هاتووە لە مانگی ئابی ئەمساڵ، داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی، "ملیارێك و 657 ملیۆن و 247 هەزارو 870 دینار بووە".
داهاتی فڕۆکەخانەی هەولێریش بەپێی راگەیاندنەکە " داهاتی فڕۆكەخانەی هەولێریش دوو ملیارو 887 ملیۆن و 94 هەزارو 209 دینارە".



PM:06:58:10/10/2017