بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان قەوارەیەکی نوێ بەشداری دەکات

جگە لە قەوارەکانی بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید وەک دوو قەوارەی نوێ، قەوارەیەکی نوێ بەناوی هاوپەیمانێتی بۆ سەربەخۆی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەو لیستە نوێیە هەریەک لە حیزبی سۆسیالیست و پارتی کرێکاران و رەنجدەران و ئەو تەوژمەی لەگەڵ محەمەد بازیانی و حیزبەکەی عەبدوڵا نازەنین، بەناوی لیستی هاوپەیمانێتی بۆ سەربەخۆی کوردستان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن".

بەپێی زانیاریەکانی سپی، دروشمی سەرەکی ئەو لیستە کارکردنە لەسەر بە ئەنجام گەیاندنی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی کوردستان.
تا ئێستا کۆمسیۆن بەو ئاراستەیە کاردەکات لە ١ ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت. 
   



PM:08:14:10/10/2017