مووچەی مانگی ئایندە بە سیستەمی بایۆمەتری دابەشدەکرێت

وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری سەمیر هەورامی،  رایگەیاند مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی کوردستان بە سیستەمی بایۆمەتری دابەشدەکرێت.

سەمیر هەورامی، سێشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2017 بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە " موچەی مانگی ئابی 2017، بە سیستمی بایۆمەتری دابەشدەكرێت و هەر فەرمانبەرێك ناوی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەكردبێت راستەوخۆ موچەكەی رادەگیرێت".
 سەبارەت بەو مووچەخۆرانەی ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، هەورامی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوای ئەوە ماوەیەك دیاریدەكرێت گەر فەرمانبەرەكە ناوی خۆی تۆمارنەكات ئەوكاتە بە یەكجاری موچەكانیان رادەگیرێت.

ناوبراو ئەوەشی وتی " ئەوانەی تائێستا ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە بریتین لە كارمەندانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و خوێندكارانی تواناسازی و ژمارەیەك لە خانەنشینانی دەرەوەی وڵاتیش ماون خۆیان تۆماربكەن".

بەر لە ئەنجامدانی سیستمی بایۆمەتری ژمارەی موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 302 هەزار بوو، بەڵام بەپێی ئەو داتایەی تائێستا لە سیستمی بایۆمەتری تۆماركراوە نزیكەی 100 هەزار كەس موچەكانیان دەبڕدرێت.

ده‌رباره‌ی دواین ئامار كه‌ له‌ سیستمه‌كه‌دا تۆماركراوه‌ سەمیر هەورامی  وته‌بێژی سیستمی بایۆمەتری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد تا ێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 202 هەزار فەرمانبەر ناوی خۆیان تۆماركردووە.
                            



PM:10:22:10/10/2017