نامەیەكی كەمبینراوی مام جەلال بڵاودەكرێتەوە

سایتی سیخورمە نامەیەكی دەستنوسی مام جەلال بڵاودەكاتەوە كە لە ڕابردوودا بۆ گۆڤارەكەی ناردووە و مێژووەكەی بۆ 18 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. 

ئەمڕۆ  11ی تشرینی یەكەمی 2017 سایتی سیخورمە نامەیەكی دەستنوسی مام جەلالی بڵاوكردەوە كە 18 ساڵ لەمەوبەر ناردوویەتی بۆ گۆڤارەكەیان، لەنامەكەدا هاتووە "سیخورمە گۆڤارێكی كەموێنەیە لەمێژووی رۆژنامەگەری كوردیدا، گۆڤارێكی كاریكاتۆریست، ژیكەڵە، راستگۆ، نەبەز و ئازایە، هەر بۆیەش جێگەی رێز و تەقدیری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە و پێموایە هەر بۆیەش بۆتە پڕتیراژترین گۆڤاری كوردی.

هەر لە نامەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە، هەقە سیخورمە درێژە بە خەباتی خۆی بدات دژی چەوتی و لەڕێ لادان و دزی و بەرتیل خواردن و خۆلێگۆڕان و لادان لەڕێبازی نیشتمانی و نەتەوایەتی و نوسیویشیەتی "هەقە هەوڵیش بدات سەرەتای رەخنە لەخۆگرتن و رەخنەگرتنیش پەیڕەوبكات، واتە لە كەموكەرتییەكانی خۆشی بكۆڵێتەوە كە بەلای منەوە هەرە گرنگەكەیان ئەمانەیە".

1-لایەنە نیشتمانی و لایەنە نەتەوایەتییەكەی زۆر بەرزنەكردۆتەوە
2-لایەنە چینایەتییەكەی زۆر لەبیر نەبووە.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا سیخورمە جێگەی شانازی و سەروەرییە بۆ رۆژنامەگەری كوردی و بۆ هەموومان.

هیوادارم هەمیشە لەپێشكەوتن و گەشەكردندا بێت



AM:11:03:11/10/2017