بەغدا سزای ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ئامادەكارییان بۆ ریفراندۆم كردوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دەكات كە رێوشوێنی یاسایی دژی ئەوانە بگرنەبەر كە ئامادەكارییان بۆ پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كردوە.

بەپێی نوسراوێك كە دەست سپی كەوتووە‌و ژمارە 50ی ساڵی 2017ی لەسەرە، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوا لە هەموو فەرمانگە حكومییەكان دەكات ئەو فەرمانبەرانەی رێوشوێنی ریفراندۆمیان جێبەجێ كردوە، لەلایەن داواكاریی گشتییەوە سزای یاسایی بدرێن.

رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو كە تێیدا زیاتر لە 92%ی خەڵكی باشوری كوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا.



AM:11:06:11/10/2017