ئاسیا سێڵ لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

ئاسیا سێڵ لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە
کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لەسەر ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەریکردن لەسەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیاندنەدا کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە، تیایادا هاتووە " ئاسیاسێڵ تا ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە دەوڵەت وەکو کرێی مۆڵەت وهەموو جۆرەکانی باج وبڕەپارەی فەرمی تر". 

رۆژی یەک شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری دەکرد، لەوانە دەبێت کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک و زەین نووسینگەی سەرەکیان لەبەغدابێت، هاوکات تەواوی ئەو باجانە بدات کە دەکەوێتە سەری، کۆمپانیای ئاسیاسێل جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەموو ئەو مەرجانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق داوای کردووە دەمێکە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ جێبەجێیکردووە.

راگەیەندارەوەکەی کۆمپانیای ئاسیاسێل
  

 

•       کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی یاسا لەلایەن کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی (هیئە الإعلام و الإتصالات)ـەوە ‌رێكدەخرێت كه‌ به‌ (CMC) ناسراوه.

 

•       مۆڵەتی کارکردن لەلایەن کۆمسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دراوەتە ئەو سێ کۆمپانیایە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی کێبڕکێیەکی ئازاد بۆ هەموو لایەنەکان، بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی باڵای وەزاریی وچەند کۆمپانیایەکی ڕاویژکاریی جیهانی تایبەتمەند لەو بوارەدا. ئاسیاسێڵ یەکێكه‌ لەو کۆمپانیایانە کە هەڵدەسێت بە دانی باجی داهات بە دەستەی گشتی باجەکان. ئاسیاسێڵ تا ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە دەوڵەت وەکو کرێی مۆڵەت وهەموو جۆرەکانی باج وبڕەپارەی فەرمی تر.  

 

•       ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی عێراقیە کە لای تۆرمارکەری کۆمپانیاکان لە بەغداد تۆمارکراوە.

 

•       ئاسیاسێڵ نوسینگەی سەرەکی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە کە گەورەترینیان لە بەغدادی پایتەختە لەبەر ئەوەی کە گەورەترین تۆڕ و زۆرترین ژمارەی بەشداربوانی لەوێیە.

 

•       خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

 

•       ئاسیاسێڵ کارمەندەکانی لە سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەکانی عێراقەوە هاتوون کە هەموومان وه‌كو تیمێك و بە گیانی یەك تیمەوە کاردەکەین.

 

•       ئاسیاسێڵ چیرۆکێکی سەرکەوتنە بۆ سەرجەم وڵاتی عێراق وهەمیشە لە خزمەتی سەرجەم بەشداربوەکانیدا بووە.

 

•       ژمارەی بەشداربوانی ئاسیاسێڵ گەیشتوەتە زیاتر لە ١٢ ملیۆن بەشداربوو کە لە سەرتاسەری عێراقدان.

 

•       ئاسیاسێڵ پابەندی سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانەیە کە لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان ده‌ریده‌كه‌ن بەپێی یاس



PM:01:17:11/10/2017