كەناڵێكی ئاسمانی داخرا

كەناڵی ئاسمانی بادینان ساتی سەربە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری دهۆك داخرا لەئێستادا تەنیا سەرۆك بەش و سەرنوسەر لە ئۆفیسی كەناڵەكە دەمێننەوە

بەگوێرەی نوسراوێكی كەناڵەكە كە ئاراستەی كارمەندەكانی كردووە بڕیار دراوە بە وەستانجدنی دەوامی سەرجەم كارمەندان و هۆكارەكانی هاتوچۆیان.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە كە تەنیا سەرۆك بەش سەرنوسەر دەمێننەوە لە دەوامی فەرمی خۆیاندا كارمەندانی تر دەوام ناكەن تا ئاگاداركردنەوەیان.

ماوەی دوو رۆژە پەخشی كەناڵی بادینان سات وەستاوە و بەپێی زانیاریەكان هۆكاری داخستنەكە بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی ئەو مانگە دەستكردەوەیە كە پەخشی كەناڵەكە دەكات، دیاریش نیە كە ئایا پەخشی ئەو كەناڵە دەست پێدەكاتەوە یان نا.

بارەگای سەرەكیی ‌ كەناڵی بادینان سات لە دهۆكە و زیاترلە 100 كارمەندی هەیە و ئەمرۆ سەرجەمیان رەوانەی ماڵەوە كرانەوە .



PM:02:01:11/10/2017