کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات و شەممە جارێکی دیکە مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە.

بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە سلێمانی کۆبووەوە و سەرەتای کۆبوونەوەکە خولەکێک وەستان بۆ گیانی مام جەلال دەستیپێکرد.

بەپێی زانیاریەکان تەوەری کۆبوونەوەکە باسکردن بووە، لە یەکێتی لە دوای مام جەلال دو باسی ئەو گۆڕانکاریانە کراوە کە لە ناوچەکەدا روویانداوە".

هەروەها باس لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان و بڕیارەکانی و هەروەها باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کوردستان کراوە.

بەپێی زانیاریەکان دوای نزیکەی دوو کاتژمێر کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات و ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.



PM:07:17:12/10/2017