ڤیدیۆی پاشەکشەی پێشمەرگە لە بەری پرۆژەی ئاوەکە لە باشووری کەرکوک

شەوی رابردوو لە باشووری کەرکوک وەک فەرماندەی ئەو میحوەرەی هێزی پێشمەرگە بۆ سپی راگەیاند" پاشکشەیەکی تاکتیکیان کردووە"، دواتر هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەو سەنگەرانە داگیردەکەن.
وەستا رەسوڵ بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ سپی رایگەیاند" هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش چەند کیلۆمەترێک چووبووە ئەوبەری پرۆژەی ئاوەکە، بەڵام کاتێک کە حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان چوونەتە تازە کە لە هەندێک شوێن دەکەوێتە پشتی هێزەکانی ئێمەوە، بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ بڕیار درا بۆ بەهێزکردنی سەنگەرەکان پێشمەرگە لەو میحوەرە، هێزەکانمان کشاندەوە بۆ هێڵی بەرگری دووەم لە بەری رۆژهەڵاتی پڕۆژەی ئاوەکە، کە سەنگەرێکی پتەوی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە". ( ئەو سەنگەرانە دەکەونە ناوچەکانی نزیک مریەم بەگ و مەکتەب خالید ).

لەم ڤیدیۆیەدا ئەو چۆڵکردنە دەبینرێت..



PM:01:01:13/10/2017