عەبادی هەواڵی هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر کورد ڕەت دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتی دەکاتەوە هێزە عێراقییەکان هێرش بکەنە سەر کورد و ڕایدەگەیەنێت "ئەو هەواڵانە ساختەیە و ئەجێندایەکی نیگەرانکەری لە پشتەوەیە".


حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیراتى عێراق و فەرماندە هێزە چەدارەکانى عێراق لە پێگەی تایبەتی لەتویتەر لە تویتێکدا  ڕایگەیاندووە،  "هیچ  جەنگێک دژ بە هاوڵاتیانمان ناکەین لە هیچ شوێنێک و ئەرکمانە بیانپارێزین"

عەبادی وتووشیەتی "نامانەوێـت  ململانێی کورد  و عەرەب دروستبێت، ئەو کەسانەى تائیفییانە بیردەکەنەوە و ئەوانەشی هاوکارییان دەکەن مەترسیدارترن لە هەموو شت لە سەرمان".

ئەوە لەکاتێکدایە فەرماندەى گشتى هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركوك كردووە.

هاوکات پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی کۆبوونەتەوە و نامەیان بۆ وەستا ڕەسوڵیش ناردووە کە سەنگەرەکان چۆڵبکەن، هەرچەندە پەیوەندی بە سەرکردەکانی عێراقەوە کراوە، بەڵام ئەوان هەر سوربوون لەسەر ئەوەی ئەو شوێنانە کۆنترۆڵبکەن".





ئه‌م بابه‌ته 15915 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:02:13/10/2017