ناوهندی سهربهخۆیی كوردستان: بێجگه له بهرگریی، هیچ رێگهیهكمان لهبهردهستدا نییه
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان پێی وایه كه هەوڵەکانی ئێستای حکومەتی عەبادی بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک لەدرێژەی بڕیاری پێشوەختی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە و کورد جگە لە بەرگری هیچ رێگە چارەیەکی دیکەی نییە.
له راگهیهندراوێكی ناوهندی سهربهخۆیی كوردستان ئاماژهی بهوهداوه كه هەوڵەکانی ئێستای حکومەتی عەبادی بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک لەدرێژەی بڕیاری پێشوەختی حکومەت و پەرلەمانی عیراقە کە دژ ریفراندوم و شکست پێهێنانی بڕیاری سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان داویانە و هەر لە سەرەتاوە خۆیان بۆ شەڕ دژی خەڵکی کوردستان ئامادەکردووە.
هەروەها هاتووە: "ئێمە وەک خەڵکی کوردستان هیچ ڕێگایەکی ترمان لەبەردەمدا نییە جگە لە بەرگری لە مافی سەربەخۆیی و بڕیاری ریفراندومی 25ی سێپتەمبەر و ڕاکێشانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆبەرگرتن بەم شەڕەی حکومەتی عەبادی بڕیاری داوە و خۆی بۆ ئامادە کردووە."
له راگهیهندراوهكهدا جهخت لهسهر ئهوه كراوهتهوه کە "پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بزانێت کە ئەوان بەرگری لە بڕیاری سەربەخۆیی خۆیان دەکەن لەبەرامبەر حکومەتێکی مەزهەبی و شۆڤێنی کە بەناوی یاسا و دەستورەوە شەڕ لە دژی سەربەخۆیی گەلێک بەرپا دەکات."
ههر له راگهیهندراوهكهیدا، ناوهندی سەربەخۆیی کوردستان، ئێران تۆمەتبار دەکات بە سیاسەتداڕێژەری ئەو شەڕە و دەڵێت: " قاسم سولەیمانی دەوری کاریگەری دەگێڕێت."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستاندا هاتووە، نابێ ڕێگە بەو دەنگانە بدرێ کە بەناوی بەرگرتن له بەرپابونی شەڕ "دەیانەوێ خەڵکی کوردستان تەسلیم بەم حکومەتە دڕندە و مەزهەبیە بکەنەوە و ملکەچی جمهوری ئیسلامی بێ، بەڵکو دەبێ خەڵکی کوردستان بۆ بەرگری دژ بەم حکومەتە شۆڤینیستیە مەزهەبیە ئامادەبکرێت".
سهرلهبهیانیی ئهمڕۆ ههینی 13ی ئهیلولی 2017، هێزی پێشمهرگهی كوردستان له چهند ناوچهیهك كشاوه و لهوبارهیهوه جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو شوێنەی کە هێزەکانی پێشمەرگە کشاوەتەوە خەتی تەماس بووە و سەنگەر نەبووە و شوێنەکانیش کوردستان نین".
جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی: "شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی کۆبوونەتەوە و نامەیان بۆ وەستا رەسوڵیش ناردووە کە سەنگەرەکان چۆڵبکەن، هەرچەندە پەیوەندیی بە سەرکردەکانی عێراقەوە کراوە، بەڵام ئەوان هەر سوربوون لەسەر ئەوەی ئەو شوێنانە کۆنترۆڵ بکەن".
PM:07:59:13/10/2017