سه‌ركردایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌گرێدانی چاره‌نوسیان به‌عینادیه‌كانی مه‌سعود بارزانی.
كه‌ریم نوری وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی رایگەیاند" مافی یاسایی و ئاسایی خۆیانه بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی پێش ساڵی 2014 لێی بون، ئه‌مه‌ش مانای ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ نییه، چونكه ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دژی داعش جه‌نگاوین و ئێستاش ده‌بێت به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش هه‌بێت له‌و ناوچانه‌دا".
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی كات بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و چونه ناوشاری كه‌ركوك، وته‌بێژی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرایكرد، "به‌هۆی دیسپلینی ئه‌منییه‌وه، ناتوانین واده‌و كات ئاشكرابكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یه كاتژمێر دوی به‌ره‌به‌یان كاته‌كه كۆتایی دێت و ده‌بێت هێزه‌كان بچنه ناو كه‌ركوكه‌وه".
وته‌بێژی فه‌رمیی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هۆشداریده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌مانه‌وێت ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین، ئه‌وه‌ی ته‌قه به‌ڕوی هاتنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراقدا بكات، ئه‌وه وه‌كو یاخیبوو یان ده‌رچوو له‌یاسا ته‌ماشای ده‌كه‌ین".
به‌وته‌ی كه‌ریم نوری، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ناچنه ناوشاری كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵكو هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی فیدراڵ ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقه‌وه بۆیان دیاریكراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات و هیواده‌خوازێت، "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی بگه‌ینه ڕێكه‌وتن، ئێستاش سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌هه‌وڵدایه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هاوشێوه‌ی بارزانی عینادی بكه‌ن و چاره‌نوسیان به‌پارتییه‌وه ببستنه‌وه، ئه‌وه به‌مانای چونیان بۆ ناو كاره‌ساتێكی گه‌وره دێت".