پەروەردەی هەولێر ژمارەیەك هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە شێوەی وانەبێژی بۆ نزیكەی ٣٠ خوێندنگا رادەگەیەنێت كە سیستمی خوێندن تیایاندا ئینگلیزییە.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەشی میلاكات لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر كە وێنەیەكی دەست كەوتووە تیایدا هاتووە، "بەهۆی پێویستی بە وانەبێژان بۆ نزیكەی ٣٠ خوێندنگای شاری هەولێر كە خوێندن تیایاندا بە سیستمی ئینگلیزییە لە چەند پسپۆرییەكدا پێویستییان بە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان هەیە".

لەبارەی پسپۆڕیەكانیشەوە ڕایدەگەیەنێت "پێویستی وانەبێژی بۆ بەشەكانی (بیركاری، كیمیا، فیزیا، زیندەورەزانی و زمانی ئینگلیزییە) بەپێی مەرج دیاریكراوە لەفۆرمی پێشكەشكردندا".



PM:02:17:15/10/2017