عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ڕادەگەیەنێت "بەمنزیكانە ناردنی نەوتی سپی لەلایەن ناوەندەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێبكات".
 
ئارێز عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی ڕایگەیاند "بڕیارە بەمنزیكانە ناردنی نەوتی سپی لەلایەن ناوەندەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و وەزیری نەوتی عیراق دڵنیایی كردینەوە كە ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت".
 
سەبارەت بە هەڵەبجەش كە لەڕووی ئیداریەوە لە سلێمانی جیابۆتەوە و ئێستا پارێزگایەكی سەربەخۆیە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق وتی "ناوەند وەك پارێزگایەك مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە دەكات و پشكی خۆی لە نەوتی سپی بۆ دابین دەكرێت".



PM:03:05:15/10/2017