کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کۆتاییهات

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە هاوینەهەواری دووکان کۆتاییهات و مەلا بەختیار دەڵێت "کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا".

پاش کۆبوونەوەکە مەلا بەختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى "کۆبوونەوەیەکى سەرکەوتوو بوو، هەموو هەڕەشەکانمان تاوتوێکرد و ئامادەین بە ئەجێندایەکى کراوە گفتوگۆ دەستپێبکەین و دیالۆگ ڕەتناکەینەوە".


مەلا بەختیار ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد هاتنى حەشدی شەعبی پێچەوانەى دەستور و ڕێکەوتنەکانە و وتیشی "لەژێر فشاردا هیچ پاشەکشەیەک ناکەین، بەڵام ئامادەى گفتوگۆین".

مەلا بەختیار لەبارەی ئێرانیشەوە  ڕایگەیاند "ئێران سیاسەتى خۆى پیادەکات و ئێمەش سیاسەتى سەربەخۆی خۆمانمان هەیە".

هاوکات نێچیرڤان بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتى، لەکۆنگرەکەدا وتى "نابێت ئێران داخستنى دەروازە سنورییەکان وەک فشار بەکاربهێنێت، چونکە ئەوە هیچ شتێک چارەسەر ناکات".

هەروەها وتى "هیوادارین بەغدا بیر لەو هەڵەیە نەکاتەوە کە بەچەک مەسەلەکان یەکلایى بکاتەوە، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندى ئێمە و ئەوانیش نییە".

پارتی و یەکێتی بەسەرپەرشتی د. فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەکی لووتکەیان لە دووکان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ئەم 5 خاڵە رێککەوتوون:



PM:04:25:15/10/2017