بەرپرسێکی باڵای یەکێتی رایگەیاند " ئه‌مشه‌و لە خورماتوو چوار ماڵه كورد له‌لایه‌ن حه‌شدی توركمانییه‌وه كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵان کراون و ماڵه‌كانیشیان سووتاندوون".
مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له قه‌زای خورماتوو بە ماڵپەڕی وێستگەی راگه‌یاند " ئه‌مشه‌و 15ی تشرینی یەکەمی لە گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری قه‌زاكه چوار ماڵی كورد كه به‌هۆی خراپی شاره‌كه‌وه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه له‌لایه‌ن حه‌شدی توركمانییه‌وه كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵانكراون و ماڵه‌كانیشیان سووتاندوون، تائێستاش به‌رده‌وامه".
قه‌زای دوز خورماتوو به دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری كه‌رۆكوكه‌وه و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و دواتر تور‌كان و ئه‌وجا عه‌ره‌ب، توركمانه‌كانی خورماتوو شیعه مه‌زهه‌بن و عه‌ره‌به‌كانیشی سوننه‌ن، دانیشتوانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 160000 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.