ڤیدیۆ ..لە کەرکوک هێزی پەکەکەو خەڵک بەرگری دەکەن
ناوچەکانی دبسیش کە ‌هێزەکانی پارتی لێ یە هێشتا لەشەڕەوە دوورە

لە کەرکوک زۆرێک لەبەرپرسانی پێشمەرگەو حیزبی شارەکە چۆڵ دەکەن و تەنها هێزێکی پەکەکە لەگەڵ خەڵکی کەرکوک کە بەرگری لەشارەکەیان دەکەن لە شارەکدا ماونەتەوە. لە قۆڵی دبس و بیرە نەوتەکانیشەوە هێتشتا شەڕ نەکەوتۆتە ئەو دەڤەرە، رۆژئاوای کەرکوک.

لەچەند شوێنێکی ناو کەرکوک خەڵک بەهاوبەشی گەریلاکانی پەکەکە بەرگری لە شارەکە دەکەن، بەرامبەر هێرشەکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان. 

سەدان هاوڵاتیی خۆبەخش ئامادەبوونیان ڕاگەیاندووە بۆ بەشداربوون لە هێڵەکانی بەرگریی هێزەکانی گەریلا لە کەرکوک، خۆبەخشێک بەناوی ئەدهەم ڕەمەزان دەڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی کەرکوکە، بانگەوازیی خەڵکی کەرکوک دەکەین بێنە ناو سەنگەرەکانی گەریلاوە، کەرکوک بەجێ نایەڵین و ڕادەستی کەسی ناکەین.

لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە دوای چەند کاتژمێریک لە شەڕکردن لەهەندێک قۆڵە پێشمەرگە رووبەرووی هیزە عێراقییەکان بووە، بەلآم دواتر هێزێکی زۆری هێزەکانی ٧٠ پاشکەشەیان لەزۆر سەنگەری باشووری کەرکوک کردو دواتر هەموو هیزەکان پێشمەرگە لە زۆر شوێن کشانەوەو ئێستا تەنها خەڵک و گەریلاکانی پەکەکە ماونەتەوە.

 





PM:01:17:16/10/2017