وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هێڵەکانی تەماس لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ جێگیر بووە.


وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی "ئێستا هەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە".

دەقی راگەیێندراوەکە:

بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە کە رۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە 17ـی10ـی2016 جێگیر بووە.

ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
17-10-2017



PM:07:03:17/10/2017