به‌رپرسی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشوری كه‌ركوك دەخاتە ئەستۆی خۆی و رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌و فه‌رمانه‌م ژیانی زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌م رزگار كرد".
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له چاوپێكه‌وتنێكی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا رایگه‌یاند " له‌پێناو رزگاركردنی ژیانی زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه، فه‌رمانم به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، له میحوه‌ره‌كانی باشووری كه‌ركوك بكشێنه‌وه".
سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ڕایگەیاند "من بڕیاری پاشەکشەم داوە بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرووی خۆم، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌توانن لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".