دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، تاوانه‌كانی
حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كه‌ركوك و دوزخورماتو تاوانی جەنگین.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند،
دوای ڕوداوه‌كانی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ی كه‌ركوك و دوزخورماتوو، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كانی
دووزخورماتو ده‌یان پێشیلكاری و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام
داوه به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی و مه‌زهه‌بی.
ئەوەشی وتووە "ئه‌و تاوانانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی
له‌كاتێكدایه كه ئه‌و هێزه له‌لیستی شه‌رمنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ژماركراوه‌و
به‌شێك له‌و تاوانانه‌ش به‌هاوكاری هێزه‌كانی سوپای عێراق و ته‌نانه‌ت به‌به‌رچاوی
هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌شێك له‌وتاوانانه‌ش ده‌چێته چوارچیوه‌ی
تاوانه‌كانی جه‌نگ."
هەروەها دەشڵێت ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و پێشیلكاریانه
ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن حەشدەوە یه‌وه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌ت
ژن و منداڵان ده‌كرێت له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر بێ ده‌نگی
و چاوپۆشینی حكومه‌تی عێراق و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.