هێزە عێراقییەکان چوونە ناو شاری پردێوە

بەیانی ئەمڕۆ ٢٠ تشرینی یەکەم هێزە عێراقییەکان لە قۆڵی شارۆچکەی پردێوە پێشڕەویان کردو لەگەڵ پێشمەرگەدا رووبەرووبوونەوە روویدا، بەلآم پاش ماوەیەک شەڕ، هێزە عێراقییەکان چوونە نێو شارۆچکەی پردێوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگەوە لە دەڤەرەکە بە سپی راگەیاند" دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان و سووتان دوو هەمەری سووپای هێزە عێراقییەکان، پێشمەرگە پاشەکشەی کردو هێزە عێراقییەکان چوونە نێو شارۆچکەکەوە".

ئەو هێرشانە لە کاتێکدایە کە بەپێی هەندێک زانیاری پشتڕاستنەکراوە، هێزە عێراقییەکان لە پلانیاندایە دەسەلآتی هەرێم و پێشمەرگە بکشێننەوە بۆ پێش رووخانی سەدام لە ساڵی ٢٠٠٣ دا.





AM:10:42:20/10/2017