دواین زانیاری لەبارەی کوژرانی ئەبو عیزرائیل

بەشێک لە پەیجەکانی حەشدی شەعبی کوژرانی ئەبو ئیزرائیل، فەرماندەی حەشدی شەعبی ڕەت دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن ناوبراو دوێنێ لە نزیک کەرکوک نەبووە.


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن هەندێک پەیجی سەر بە حەشدی شەعبیەوە هەواڵی کوژرانی ئەبو ئیزرائیل، فەرماندەی حەشدی شەعبی بڵاوکرایەوە، هەندێ پەیجی تری سەر بە حەشدی شەعبی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەنەوە.

بەشێکیان ئاماژەبەوە دەکەن کە ئەیوب حەسەن فالح ناسراو بە ئەبو ئیزرائیل ، فەرماندەی لیوای 40ی حەشدی شەعبی تەندروستی باشە و لیواکەی بەشداری شەڕی کەرکوکیان نەکردوە و لەئێستادا لە ناوچەی نەینەوان.

شەوی ڕابردوو لە بەشێک لە پەیجەکانی حەشدی شەعبی و پەیجی مەکتەبی ڕاگەیاندنی هێزی سەرایەی قودس لەڕێگەی چەند وێنەیەکەوە ئەوە بڵاوکرایەوە ئەبو ئیزرائیل، لە شەڕەکەی دوێنێی پردێ و لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کوژراوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی عێراقی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردوەتەوە



PM:12:16:21/10/2017