ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەبارەی حزبە ڕۆژهەڵاتیەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی كوردستان، دڵنیایی دەداتە حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت "هیچ مەترسیەك لەسەر بوونیان نییە لەناوچەكانی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم زۆنی سەوز".


ئەمڕۆ هەینی 21ی تشرینی یەکەم ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "هەموو حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دڵنیادەكەینەوە هیچ مەترسیەك لەسەر بوونیان نییە لەناوچەكانی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم زۆنی سەوز".

ڕوونیشی دەکاتەوە "ئەوەی ئێستا لەكوردستان دەگوزەرێت بەشێكە لەو ڕێكەوتنەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق  كە لەساڵی 2016 ئەنجامدراوە، بۆیە هیچ جۆرە پێشڕەوییەكی هێزە عیراقییەكان بۆ سەرووی ناوچە جێناكۆكەكان ناكرێت و نابێت".


دەقی راگەیاندراوەكە:



PM:04:51:21/10/2017