جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: بافڵ تاڵه‌بانی خیانه‌تی كردووە
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەی یەکەی حەفتا ڕایگه‌یاند، لە ڕووداوەکانی کەرکوکدا بافڵ تاڵه‌بانی خیانه‌تی كردووە و ئەو کاتەی پێشمەرگە لەو سنوورە کشاوەتەوە ئامانج لێی پاراستنی هێزه‌كانیان بووە لە زیانی گەورەتر.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (ڕه‌ئی كوه‌یتی) وتوویەتی، "كورد سووره له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئەو خاکەی كه له لایه‌ن سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه داگیركراون و دەستبەرداری نابن".
شێخ جەعفەر لەو دیدارەدا لەگەڵ رۆژنامە کوەیتییەکە بافڵ تاڵه‌بانی تۆمەتبار دەکات بە "خاین" و دەڵێ بافڵ لەناو یەکێتیدا بێجگە لە تاقمێكی بچووك كه‌سی له‌گه‌ڵدا نییه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاشکرای دەکات کە بارزانی په‌یامی ئاڕاسته‌كردووه بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕێك بخاته‌وه تا به‌ره‌نگار‌ی سوپای داگیركەر ببنەوە. بەڵام فەرماندەی یەکەی حەفتا ڕوونی نەکردووەتەوە مەبەستی سوپای داگیرکەر چ سوپایەکە.
فەرماندەی یەکەی ٧٠ دەشڵێت، ئامادەن به‌رگریی ته‌واو بکەن له خاك و وڵات و خه‌ڵكی خۆ‌یان و له ژێر هیچ فشارێكدا ناچنه ژێر ئه‌و هەلومەرجە نوێیەی لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە هاتووەتە ئاراوە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت بافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، کە بەڵگەنامەیەکی لایە کە لە کۆی ٥٠ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ٣٨ ئەندامیان ئیمزایان لەسەر ئەوە کردووە کە سوپای عێراق بگەڕێتەوە بۆ بنکەی سەربازی کەی وەن و ببێت بە ناوچەیەکی هاوبەش لە نێوان سەربازانی ئەمریکا و بەریتانیا و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان و بەشێک سوپای عێراق بۆ شەڕی دژی داعش.
بافڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەوە تاکە ڕێککەوتنە کە ئەو ئیمزای لەسەر کردووە و ڕێککەوتنەکەش ڕێگەی دەگرت لە ئەو کارەساتەی لە کەرکوک ڕوویدا و کەرکوکمان نەدەدۆڕاند و توشی ئەو شکستە نەدەبووین، بەڵام بە داخەوە دووبارە سەرکردایەتی کوردستان توانایان نەبوو کە بڕیاری ڕاست بدەن.
AM:10:18:22/10/2017