"پۆستی سەرۆكی هەرێم سڕدەكرێت"

بۆ چارەسەری دۆخی ئێستای باشوری كوردستام كۆمەڵێك پێشنیار لەلایەن حزبە سیاسیەكانەوە خراوەتەڕوو پەرلەمانتارێكی پارتیش ڕایدەگەیەنێت یەكێك لە پێنیارەكان بریتیە لە سڕكردنی پۆستی سەرۆكی هەرێم.

لە دوای رووداوەكانی 16ی تشرینی یەكەم و كۆنتڕۆڵكردنی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان لەلایەن سوپا و هێزە چەكدارەكانی عێراق، لایەنە سیاسیەكان بۆ دەربازبوون لەم دۆخە و چارەسەركردنی قەیرانەكان پێشنیاری جیاواز دەخەنەڕوو

بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی پرسی هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی رزگاری نیشتیمانی تاوتوێ دەكەن و پێدەچێت لایەنی سیاسی دیكەش پشتگیریان بكات. 

یەكێكی تر لەو پرسانەی باسی لێوە دەكرێت پرسی دەستلەكاركێشانەوەی  مەسعود بارزانی و هەڵوەشاندنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، یان ڕەتكردنەوەیەتی لەڕێگەی پەرلەمان یان لایەنە سیاسیەكان.

رادیۆ سەوا لەسەر زاری ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، رەتكردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم هۆكار دەبێت بۆ چارەسەری گرفتی ئێستا و گەڕانەوەی متمانە لەنێوان بەغدا و هەولێر و دەڵێت "چارەسەرێكە هەمووان رازی دەكات".
 
هەروەها زاری فرسەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕادیۆ سەوای ڕاگەیاندووە "هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان زنجیرەیەك پێشنیار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان تاوتوێدەكات، لەنێویاندا سڕكردنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان" 

سۆفی ڕەتیكردۆتەوە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ هەتایی هەڵبوەشێتەوە و  ڕایگەیاندووە "ئەم دامەزراوەیە یاساییە و ئێمە شانازی پێوەدەكەین".
                           



PM:01:11:22/10/2017