ژمارەیەک سەرکردایەتی یەکێتی پرۆژەیەکی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغداو هەولێر ئاشکرا دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پرۆژەیەکی خۆیان ئاشکرا دەکەن کە رۆژی ١٥ ی تشرینی یەکەم خستوویانەتە بەردەم کۆبوونەوەی دوکانی نێوان پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی فواد مەعسوم و بارزانی.

ئەو پرۆژەیە کە هەریەک لە فەرید ئەسەسەرو سامان گەرمیانی و سیروان کوێخا نەجم و هەڵۆ پێنجوێنی خستوویانەتە روو، باس لەوە دەکات کە ئەوان پێشنیاریان کردووە کە سەرکردایەتیەکی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەسەرپەرشتی هێزە ئەمەریکییەکان پێکبێت و ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رازی بووە، بەلآم لە کۆبوونەوەی ١٥ ی تشرینی یەکەمدا بە هەند وەرنەگیراوە.

ئەو پرۆژەیە کە تۆڕی هەواڵی سلێمانی بلآویکردۆتەوە کە ماڵپەڕێکە نزیک لەیەکێتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە پرۆژەکەدا هاتووە کە هیچ هێزێکی سەربازی نەچێتە کەرکوکەوە.

پرۆژەکە.. 




PM:08:25:22/10/2017