زێباری: نزیکەی 600 کەس لە کەرکوک و خورماتوو کوژراون

دیندار زێباری ئاشکرایکرد، نزیکەی 600 کەسی سڤیل لە سنووری پارێزگای کەرکوک و قەزای خورماتوو کوژراون و دوو حاڵەتی دەستدرێژی سێکسیش تۆمارکراون.


دیندار زێباری، بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لةميانةي بةرنامةيةكي رووداو راگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی نزیکەی 400 کەسیان لە سنووری کەرکووک کوشتووە. لە خورماتووش لەنێوان 150 بۆ 200 کەس کوژراون.


بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەکدارانی حەشدی شەعبی لەنێوان کەرکووک و داقووقدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژن و کچانی کورد و دوو حاڵەتی دەستدرێژی تۆمارکراون.



AM:09:37:23/10/2017