بە هۆی تەقینەوەی مین دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

دوو هاوڵاتی کە یەکێکیان پێشمەرگەیە بە هۆی تەقینەوەی مین لە دەڤەری پشدەر گیانیان لەدەستدا.

تەرمی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ( خ. م . و ) لە دایک بووی 1983، پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی گوندی چەکوان، کە باوکی 3 کچ و 2 و کوڕە، وە ( س . ڕ . ع ) لە دایک بووی ساڵی 1995، پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی چەکوان کە سەر بە ناحیەی ئیسێوەی قەزای پشدەر هێندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

بە وتەی کەسوکارەکانیان پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەچن بۆ گوندی ( دۆڵ بێشک ) بەمەبەستی کۆکردنەوەی فافۆن کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی گاپیڵۆن کاتژمێر 12:00 بە هۆی تەقینەوە گیانیان لەدەستداوە، کە ئەو ناوچەیە قەدەغەکراوە بە هۆی بونی ( مین ) پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ئا/ خالید ئەحمەد



AM:10:45:23/10/2017