ئەنجومەنی ئاسایش: عێراق هێزە کۆدەکاتەوەو جومجوڵی لەسەر هەرێم هەیە

 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی به‌رده‌وامبوونی جموجۆڵی سه‌ربازیی هێزه‌ عێراقییەکان و حه‌شدی شه‌عبی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە " له‌ماوه‌ی 48 كاژێری رابردوودا هێزه‌ عێراقییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵشتی دەکرێن، هێزێكی زۆریان بە‌ تانك و زرێپۆش و هامڤی و چه‌ك و ته‌قه‌مەنی ئه‌مریكییەوە له‌ ناوچه‌كانی ده‌ووروبه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆكردووەته‌وه".

ئەو دەزگا ئەمنییەی هەرێم باس لەوە دەکات "عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ‌ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی نه‌داوه‌ و ئه‌م جموجۆڵه‌ سه‌ربازییانه‌ش له‌دوای هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی شاری كه‌ركووك و پردێ دێن".

ئەنجوومەنی ئاسایش داوا له‌ حكومه‌تی عێراق دەکات كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌ سه‌ربازییانه‌ی بێنێت و له‌و ناوچانه‌ بكشێته‌وه‌.



PM:02:36:23/10/2017