بەرهەم ساڵح بۆ چارەسەری قەیرانەكانی هەرێم چه‌ند جۆرێكی جیاوازی چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ڕوو
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پێیوایە بۆ چارەسەری قەیرانی هەرێم دەبێت حكومەتێكی ئینتیقالی دروست بكرێت.
جێگری دووەم پێشووی سكرتێری گشتیی یەكێتی كە ئێستا سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەرییە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا، چه‌ند جۆرێكی جیاوازی چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ڕوو، به‌پێویستی ده‌زانێت چاره‌سه‌ر له‌ناوخۆی كورددا بێت و گره‌نتی یه‌كڕیزی كورد بكرێت، رێگه نه‌درێت به‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی روویانداوه له‌ئاكامی بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌كوردستان، بگۆڕدرێت بۆ كاره‌ساتی ململانێی ناوخۆیی و شه‌ڕی نێوان گروپه كوردییه چه‌كداره‌كان.
وتیشی "دواتر پێویسته كورد وتووێژێكی كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێ بكات، هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر لێكترازانی كورد بونیات بنرێت بێ سوودو جێی دڵه‌راوكێ ده‌بێت.. یه‌كێتی ناوخۆی كوردیش وابه‌سته‌یه به پێداچوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بڕیاردان و دوورخستنه‌وه‌ی خزمخزمێنه‌و گه‌نده‌ڵی لێی و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی كورده به ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ش ده‌روازه‌ی یه‌كه‌می هه‌ر چاره‌سه‌رێكه".
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش پێویستی به‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی هه‌یه كه توانای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌بێت كه به‌هۆی ریفڕاندۆمه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و جۆرێك له‌شه‌رعییه‌تی هه‌بێت و جێی متمانه‌ی هاوڵاتی كورد بێت و به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
هه‌روه‌ها پێیوایه، دروستكردنی ئه‌و حكومه‌ته پێویستی به رێككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان و خۆ به‌دوورگرتن له هه‌ستیاری حزبی و زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كان و بنه‌ماڵه هه‌یه، هه‌روه‌ك پێویستی به خۆلادان له قسه‌و قسه‌ڵۆكی لابه‌لاو بێ ئه‌نجام هه‌یه.
"پێویسته چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان بكرێت و عینادی نه‌كرێت له‌به‌رامبه‌ر لێكه‌وته‌كانی ریفڕاندۆم.. ئازایه‌تی بریتی نییه له سه‌ركێشیكردن به گیان و رۆزی خه‌ڵكییه‌وه، به‌ڵكو پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی خود و هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری خوازراو پشتبه‌ستوو به‌ده‌ستوور هه‌یه له به‌غداد"، به‌رهه‌م ساڵح واده‌ڵێت.
AM:10:45:24/10/2017