سکرتێری ھەمیشەیی پەرلەمان ھەڵبژێردرا
لەكۆوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان بێگەرد تاڵەبانی، بە دەنگی ٥٩ پەرلەمانتاربە سکرتێری ھەمیشەیی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.
پێشتر جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ و چەند پەرلەمانتارێک بێگەرد تاڵەبانی بە سکرتێری پەرلەمان دانرا، بەڵام ئەمڕۆش بە ٥٩ دەنگی پەرلەمانتاران بە سکرتێری هەمیشەی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەردەوامبوونی ئەم خولە بکات.
بەپێی کارنامەی کاری دانیشتنەکە، دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سکرتێری هەمیشەیی پەرلەمانی کوردستان دەدرێ و سێ ئەندامی نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن بۆ پڕکردنەوەی شوێنی سێ پەرلەمانتار کە پێشتر دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
PM:01:21:24/10/2017