مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆبوونەوەدایە و هەریەكە لە كۆسرەت رەسول و مەلا بەختیار بەشدارن لە كۆبوونەوەكە.

كەمێك لەمەوبەر مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبووە و هەریەكە لە كۆسرەت ڕەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و مەلا بەختیار، لسێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە پێشتر ڕایگەیاند بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەك ناكات، بەشدارن لە كۆبوونەوەكە و تا ئێستا ئەجیندای كۆبوونەوەكە ڕانەگەیەندراوە.

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كۆنتڕۆڵكردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ئەمە یەكەم كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە دەكرێت.




PM:02:21:24/10/2017