شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ بۆ ئەمڕۆ دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆی لە سلێمانی و دەوروبەری بۆ ئەمرۆ چوارشەممە دیاریكرد.
 
شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لە سلێمانی و دەورەبەری بەم شێوەیە دەبێت:

شاری سلێمانی: لەسەر ڕێگەی (ئەندەرپاسی خەبات، پردی قالاوا، كەنەكەوە) كامێراكانی هاتوچۆ بونیان هەیە.

قەزای چەمچەماڵ: لەسەر ڕێگەی (چەمچەماڵ-تەكیە) كامێرای هاتوچۆ بونیان هەیە.

قەزای دوكان: لەسەر ڕێگەی (دوكان-كانی خان، پیرەمەگرون) كامێرای هاتوچۆ بونیان هەیە.

شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام‌و رێگەكانی شاری سلێمانی‌و دەوروبەریدا.



AM:10:12:25/10/2017