وێنەكانی ئۆجەلان توركیا توڕە دەكات

وێنەكانی ئۆجەلان توركیا توڕە دەكات و ئەمریكاش داوا دەكات توركیا دان بە خۆیدا بگرێت.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردۆتەوە لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری ڕەققە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو شارەدا بڵاوكرایەوە و ئەوەش نیگەرانی و توڕەبوونی توركیای لێكەوتەوە.

لەبەرامبەردا هێدر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە توركیا كرد لەوبارەیەوە دان بە خۆیدا بگرێ و هیچ پەرچەكردارێكی نەبێت.



AM:11:53:25/10/2017