حەیدەر عەبادی گەیشتە تاران

پاش ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا كۆبوونەوە، ئەمشەو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عەبادی لە تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیادا کۆبووەوە.

عەبادی لە تورکیا ڕایگەیاند، ئەوان سورن لەسەر سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی و پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و سەروەت و سامانەکەی و سەروەری خاکەکەی.



PM:10:26:25/10/2017