حەشدی شەعبی بەرەو گرتنی فیشخابور دەڕوات
پێشمەرگەش بەدرۆی دەخاتەوە

ئەمڕۆ ٥ شەممە حەشدی شەعبی پرۆسەی گەڕاندنەوەی خاڵی سنوریی فیشخاپوری راگەیاند لەدەست هەرێمی کوردستان، پێشمەرگەش بەدرۆی دەخاتەوە.

لە بەیاننامەیەکی حەشدی شەعبیدا کە ئەمڕۆ ٥ شەممە بڵاوکرایەوە هاتووە '' هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەیانی ئەمڕۆ ٥ شەممە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنوری فیشخاپور کە سێگۆشەی عێراق – سوریا – تورکیای پێدەڵێن''.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژی ٣ شەممەوە هێزە عێراقییەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای دیجلە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان کردووە و ئامانجیش لێی کۆنترۆڵکردنی خاڵی سنوری فیشخاپورە.

لە راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە هێرشەکانی حەشدی شەعبی تێکشکێنراون چەندان هەمەر و زرێپۆشی ئەو هێزانە تێکشکاون و وەک ئاماژی بۆ دەکەن کۆپتەرەکانی عێراق بریندارەکانی عێراق دەگوازێتەوە.



AM:11:25:26/10/2017