سعودیە پێشوازی لە بڕیاری سڕکردنی ڕیفراندۆم کرد

عه‌ره‌بستانی سعودی پێشوازیی له‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ سڕکردنی ڕیفراندۆم و په‌سه‌ندكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور.


وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات بۆ رازیبوون بە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی به‌غدا لەسەر بنەمای دەستور.

جەختیشی کردووەتەوە لەسەر پشتیوانی ریاز "بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستور".

رۆژی سێشەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیه‌ندراوێکی سێ خاڵیی بڵاوکردەوە پێشنیازی سڕكردنی‌ ئاكامی‌ ریفراندۆم و ده‌ستپێكردنی‌ دیالۆگی‌ كراوه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی‌ فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستوری‌ عیراق کرد ڕاگەیاند.



PM:07:57:27/10/2017