نرخی دراوە بیانییەکان لەسەرەتای هەفتەدا

بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ ی تشرینی یەکەم کە سەرەتای هەفتە دەکات، دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێی تۆمار کرد. 

بارودۆخی سیاسی و ئابوری نێوان هەرێم و بەغدا، دەنگۆی رادەستکردنی دەروازە سنوریەکان بە حکومەتی ناوەندی بازاڕی دۆلاری دووچاری شێواندن و نا جێگیری کردووە. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٦ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزارو ٢٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٢٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣١ هەزارو ٢٥٠ دینار.



AM:09:50:28/10/2017