" بەهۆی شەڕی هێزە عێراقییەکان‌و پێشمەرگەوە ١٧٥ هەزار کەس ئاوارەبوون "

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند بەهۆی دروستبونی شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە عێراقییەكان و هێزی پێشمەرگەدا زیاتر لە 175 هەزار كەس لەو ناوچانە ئاوارە بون.
 
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەپێی ئاماری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی زیاتر لە 175 هەزار كەس بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستاوە ئاوارە بون".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە كە كارمەندانی بەهاناوەچونی نەتەوە یەكگرتوەكان لەنزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن وەك ئامادەكارییەك بە هاناوەچونی ئاوارەی زیاتر لە ناوچە جیاوازەكانی دیكەوە.



AM:10:37:28/10/2017