عەلی باپیر: ئێمە لەم دۆخە خراپەی بەسەر هەرێمدا هاتووە بەرپرسیار نین

عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی لەسەر دۆخی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چارەسەركردنی ئەم دۆخە خراپە بە دانانی سەركرایەتییەكی تازە دەكرێَت.


عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند "كەمینەیەكی بڕیاردەر ئەم دۆخە خراپەیان بەسەر هەرێمی كوردستان هێناوە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین، هۆكاری سەرەكی ئەم دۆخە خراپە، خراپی حوكمڕانی 26 ساڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانە".


ئەمیری كۆمەڵ روونیكردەوە، دەسەڵاتداران رێگربوون لە بەدامەزراوەییكردنی كاروبارەكانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵاتداران تەنها كێشەكانیان كەڵەكە دەكرد و كوردستانیان دابەشكرد و بۆ دوو زۆنی سەوز و زەرد.


عەلی باپیر دەڵێت "تەبایی و یەكدەنگی دەبیتە چارەسەر بۆ كێشەكانی هەرێمی كوردستان، چارەسەركردنی ئەم دۆخە خراپە بە دانانی سەركرایەتییەكی تازە دەكرێَت".





PM:08:46:28/10/2017