عەبادی: حکومەت لە سەپاندنی دەسەڵات لە دەروازە و ناوچەکان بەردەوامە

حەیدەر عەبادی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، كە بەردەوامن لە سەپاندنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بەسەر دەروازە سنورییەكاندا سەرۆكی فەرەنسایش جەختیكردوەتەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عیراقە و پشتیوانی لە گفتوگۆ دەكات لەسەر بنەمای دەستور.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوەکانی بڵاوکردنەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، ئۆپەراسیۆنی قائیم و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ئەمنی و سیاسیدا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لە گرنگیی تەواوكردنی ئەو شەڕە كردوە كە بۆ رزگاردنەوەی شارەكانی عیراق دەگوزەرێ و رایگەیاندووە كە ئەو كارە بەلای حكومەتی بەغداوە كاری لەپێشینەیانە.

عەبادی باسی لە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بۆ رزگاردنەوەی ناوچەی قائیم بۆ سەرۆكی فەرەنسا كردوە تا پرۆسەی رزگاركدنەوەی تەواوی خاكی عیراق لە دەست داعش بەئەنجام بگەیەنێ و چەكدارانی ئەو رێكخراوە سەركوت بكات.

سەرۆك وەزیرانی عیراق راشگەیاندووە كە حكومەتی فیدڕاڵ بەپێی دەستور بەردەوامە لە سەپاندنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بەسەر دەروازە سنورییەكان و ناوچەكانی عیراقدا.

لە بەرامبەریشدا سەرۆكی فەرەنسا جەختی لەسەر هەڵوێستی پاریس كردوەتەوە كە پشتیوانی یەكپارچەیی خاكی عیراقە و پەرۆشی پشتوانیكردنی هەوڵەكانی بەغداشە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی و سەلامەتیی خاكی عیراق و گفتوگۆكردن لەسەر بنەمای دەستور.



PM:11:26:28/10/2017