سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستی لەكاركێشایەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەستی لەكاركێشایەوە و شوێنگرەوەی دیاریكرا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند دەستی لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو كێشاوەتەوە.

هاوكات بەهزاد زێباری ڕایگەیاند "پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی لە پەرلەمانی كوردستان وەرگرتووە و بەهار عەبدولرەحمان، وەك جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.

بڕیارە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەڕێوە بچێت.




PM:01:49:29/10/2017