فراكسیۆنی پارتی: دەسەڵاتەكانی بارزانی دابەشدەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، بارزانی ڕەتیكردووەتەوە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم بەردەوام بێت وتیشی "ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا دەسەڵاتەكانی بارزانی دابەشدەكرێت".

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم لەلایەن بارزانییەوە بۆ ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد بوو، پێشتریش بارزانی نەیویستووە ویلایەتی سەرۆكایەتیەكەی درێژبكرێتەوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی "بارزانی هێزی بە پۆستی سەرۆكی هەرێم بەخشیبوو، پیرۆزترین پۆست لای بارزانی تەنها پێشمەرگایەتییە  و ڕەتیكردووەتەوە لە پۆستی سەرۆكی هەرێم بەردەوام بێت"

ئومێد خۆشناو  ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمڕۆ لە پەرلەمان گفتوگۆی دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم دەكەن تا هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و بارزانی وەك پێشمەرگە و سەركردەیەكی كورد بەردەوام دەبێت".

ئەمەش لە كاتێكدایە لە ئێستادا  دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە داخراوی  دەستیپێكردووە بۆ دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بەسەر سێ دامەزراوەی باڵای هەرێم.



PM:02:53:29/10/2017