دەروازەی فیشخاپوور ڕادەستی عێراق دەکرێت

هەرێم دەروازەی فیشخاپور رادەستی عیراق دەكات و ڕێکەوتنیش کراوە بۆ ڕوونەدانی هیچ  گرژیەک لەکاتی پێشڕەوی هێزە عێراقیەکاندا.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ 29ی تشرینی یەكەمی 2017، هێزی پێشمەرگە و پارتی دیموکرتی کوردستان لە سنوری ڕەبیعە و  لەگەڵ حكومەتی عیراق گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر جێگیركردنی هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی لەدەروازەی فیشخابور، كە دەروازەیەكی ستراتیجیی هەرێمە لەگەڵ توركیا.

ئاژانسەكە، لەزاری سەرچاوەكی حكومەتی عیراقەوە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، جێگیركردنی هێزەكانی حكومەتی فیدراڵی لەدەروازەی فیشخابور، لەپڕۆسەیەكی ئاشتیانەی بێ شەڕوشۆِردا بەڕێوەچووە".



PM:09:14:29/10/2017