ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم هۆشداری دەدات

ئەنجومەنی ئسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکانی پەرلەمان و هێرشکردنە سەر بارەگاکان ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت "هەر کەسێک کە ئاژاوەگێری بکات ڕووبەڕوی دەبینەوە".


ئەنجومەنی ئاسایش داواش لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە هێمنی بپارێزن و "رێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە".

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم:

هۆشدارییەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هێمنی بپارێزن و رێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە و ئاژاوە بنێنەوە.

هۆشداری دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک  و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن رووبەروویان دەبینەوە و رێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.

داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە.


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان



PM:11:53:29/10/2017